حاڵەتێكی تای خوێنبەربوون لە چۆمان تۆماركرا


لە گوندی گەزنە لە باڵەكایەتی تووشبوویەكی تای خوێنبەربوون تۆمار كراوە و ووشبووەكە گواستراوەتەوە هەولێر و تەندروستیی جێگیرە.
 
د.كامەران محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سۆران رایگەیاندووە "ئەو كەسەی تووشی تای خوێنبەربوون بووە تەمەنی 35 ساڵە و پێشمەرگەیە، بەڵام لە هەمان كاتدا كڕین و فرۆشتن بە ئاژەڵ دەكات و دوای دەركەوتنی كۆمەڵێك نیشانە، دەركەوتووە تووشبووی تای خوێنبەربوونە."
 
ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە، تووشبوو دانیشتووی گوندی گەزنەیە لە باڵەكایەتی، بەپێی زانیارییەكان ئەو كەسە یەكەم و دووەم رۆژی جەژنیش بەریەككەوتنی لەگەڵ ئاژەڵ هەبووە و ئاژەڵی سەربڕیوە."
 




PM:12:04:06/07/2023