وێنە.. ژاکان حەمە عەلی خان بە ستایلی جلی کوردی دەردەکەوێت

گۆرانیبێژی لاوی کورد ژاکان حەمە عەلی خان بەشێوەیەکی جیاواز و سەرنجڕاکێش دەردەکەوێت. 

لە پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، ژاکان چەند وێنەیەکی نوێی خۆی بە ستایلی جلی کوردی بڵاوکردەوە کە بۆتە جێی سەرنجی بەشێک فانەکانی.

ژاکان لە ساڵی ١٩٩٢ لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، ژاکان ژیانی هاوسەری پێکهێناوە و خاوەنی کچێک و کوڕێکە بەناوی (زەنێ و زەند)، ناوبراو کچی هەردوو هونەرمەندی دیار (حەمە عەلی خان و شلێر محەمەد)ە، دەرچوی بەشی میوزیکە لە پەیمانگای هونەرە جوانەکان.


PM:05:56:06/07/2023