ئاسایش روونكردنەوە سەبارەت بە شەڕەكەی قەزای خەبات دەدات


بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ شەڕە تەقەی نێوان خاڵ و پورزایەك لەناو بازاڕی قەزای خەبات، بریندارێكی لێكەوتەوە.

ئاسایشی هەولێر لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ لەقەزای خەبات كێشە لەنێوان ئەندامی بنەماڵەیەكدا دروستبووە كە خالۆزا و پورزای یەكترن لەسەر زەوی كشتوكاڵی بەناوەكانی (بۆتان ئەحمەد روكنەدین و ج، ن، م) و چەك لەشەڕەكەیاندا بەكارهێندراوە.

راگەیەنراوەكە ئاماژەی بەوەكردووە "لەئەنجام بۆتان ئەحمەد روكنەدین بەسەختی بریندار بووە و لەئێستادا گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاكەوتنی هەولێر بەمەبەستی چارەسەركردنی".

هەروەها وتویەتی "كەسی تەقەكەر (ج ،ن ، م) دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر لەلایەن هێزەكانمانەوە دەستگیر كراوە و ئێستا لەژێر لێكۆڵینەوەدایە".



PM:09:44:06/07/2023