بریندارەكەی قەزای خەبات گیانی لەدەستدا


ئەو هاوڵاتییەی كە دوێنێ لە شەڕەكەی قەزای خەبات بریندار كرا، ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا.

دوێنێ لە قەزای خەبات لەسەر كێشەی زەویوزار، دوو كەس كە خزمی یەكتر بوون بووە شەڕیان و یەكێكیان ئەوەی دیكەی بریندار كرد، بەڵام بەپێی زانیارییەكانی میدیاكانی نزیك لە پارتی، ئەمڕۆ بریندارەكە بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لەدەستداوە.

شەوی رابردووش بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، دوای وەرگرتنی رەزامەندی دادوەری لێكۆڵەر، تەقەكەرەكە (ج، ن، م) لەلایەن هێزەكانی ئاسایشەوە دەستگیركراوە.



PM:01:10:07/07/2023