سودانی "هەڕەشە" لە گەندەڵكاران دەكات

 
سەرۆك وەزیرانی عێراق هەڕەشە لە بەرپرسانی گەندەڵ دەكات و رایدەگەیەنێت "رووبەڕووبونەوەی گەندەڵی ئەركی ئێمەیە و ئاگر لە دەستی ئەو كەسانە دەكەینەوە كە دەیانەوێت گەندەڵی بكەن".

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ لە میانی بەشداریكردنی لە جەژنی غەدیردا رایگەیاند "رووبەڕووبونەوەی گەندەڵی ئەركی ئێمەیە، ئەمەش تەنها رێگریكردن لە بەهەدەردانی داهات نیە، بەڵكو دەبێت هەمووان بە یەكسانی سود داهاتەكان وەربگرن".

ناوبراو ئاماژەی بەوەكرد "ئەو كاتەی براكەی ئیمامی عەلی ویستی پارە دەربهێنێت لە (بەیتولمال) عەلی ئاگری خستە دەستی براكەی ئێمەش هەمان ریگا بەكاردەهێنین بۆ رووبەڕووبونەوەی گەندەڵی، بۆیە پێویستە ئەو كەسانەی كە لە دەسەڵاتدان، خۆیان لە خەڵك دوورنەخەنەوە و بەردەوام نزیك بن لە هاوڵاتییان".




PM:02:39:08/07/2023