مباپێ داوای ئەم مووچەیە لە ڕیاڵ مەدرید دەکات


ڕۆژنامەی "مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ" ئەو مووچەیەی ئاشکرا کرد کە کیلیان مباپێی ئەستێرەی فەرەنسی دەیەوێت لە یانەی ڕیال مەدرید وەریبگرێت.

 مباپێ ئیدارەی پاریس سانجێرمانی ئاگادار کردۆتەوە کە تا ساڵی ٢٠٢٥ بڕگەی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی کارا ناکات، ئەمەش مانای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی ئێستایە لە مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٤.

 مباپی تەمەن 24 ساڵ ساڵانێکە پەیوەندی بە گواستنەوەی بۆ یانەی ڕیال مەدریدەوە هەیە، هاوینی ڕابردووش نزیک بوو لە بەدیهێنانی خەونەکەی، ئەوەش بە گرێبەستێکی بێ بەرامبەر.


 بەڵام پاریس سانجێرمان ڕازی کرد بۆ ماوەی دوو وەرز گرێبەستی نوێ بکاتەوە، تا مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٤، بە بڕگەیەک ڕێگەی پێدا بۆ ساڵی سێیەم نوێ بکاتەوە، تا مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٥.

  "مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ” ڕایگەیاند کە مباپێ دەیەوێت ساڵانە مووچەیەکی پاکی ٥٠ ملیۆن یۆرۆ لە ڕیاڵ مەدرید وەربگرێت.

 ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، یانەی ڕیال مەدرید دەیەوێت 40 ملیۆن یۆرۆ مووچەی ساڵانەی پاک پێشکەش بە مباپێ بکات، کە پێدەچێت ساڵانە ئێستا زیاتر لە 70 ملیۆن یۆرۆ لە پاریس سانجێرمان وەربگرێت.

 ڕۆژنامە ئیسپانییەکە لە زاری ڕۆژنامەی (لۆ پاریسیان)ی فەرەنسییەوە ئامارەکانی گرێبەستەکەی مباپێ لەگەڵ پاریس سانجێرمان هێناوەتەوە، ئاماژەی بەوەشکردووە، مووچەی ساڵانەی مباپێ ساڵانە 72 ملیۆن یۆرۆیە، بە ڕێژەی 6 ملیۆن یۆرۆ لە مانگێکدا (2.7 ملیۆن یۆرۆ دوای دانی باج).


 بۆ ئەمەش پاداشتی جۆراوجۆر زیاد دەکرێت، وەکو پاداشتی واژۆکردن بە بڕی ١٨٠ ملیۆن یۆرۆ، پاداشتێکی دیکەی دڵسۆزی بەم شێوەیە دابەش دەکرێت: ٧٠ ملیۆن یۆرۆ بە گشتی کە پێشتر لە ساڵی ٢٠٢٢دا وەریگرتووە، دواتر ٨٠ ملیۆن یۆرۆ بۆ مانگی ئەیلولی ٢٠٢٣ و ٩٠ ملیۆن یۆرۆ کە لە ساڵی ٢٠٢٤ وەریدەگرێت.

 بە گشتی مباپێ لە سێ ساڵی کۆتایی گرێبەستەکەیدا (ئەگەر تا ساڵی ٢٠٢٥ بمێنێتەوە) بە گشتی زیاتر لە ٦٣٠ ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت.

 ناسر خلێفی، سەرۆکی یانەی پاریس سانجێرمان پێداگری کرد: ناتوانین ڕێگە بدەین باشترین یاریزانی جیهان بە خۆڕایی بڕوات.

 "مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ" دووپاتی کردەوە کە ڕیال مەدرید بڕیاریدا داوای بە خواستن لە "گرووپی سانتاندێر" بکات بۆ تەواوکردنی گرێبەستەکەی مباپێ ئەگەر بڕیار بێت لەم هاوینەدا کۆتایی پێبهێنرێت و دوای ساڵێک نەبێت.


 


PM:02:47:08/07/2023