هاتووچۆی هەولێر لەسەر "شكانی چەند فسفۆر"ێك روونكردنەوە دەدات


بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر رایدەگەیەنێت بڵاوبونەوەی وێنەی شكانی چەند فسفۆرێك پەیوەندی بە ئەوانەوە نییە، بەڵكو لەلایەن ئەو كۆمپانیایە دانراوە كە خاوەنی یەكەیەكی نیشتەجێبوونن.

فازڵ حاجی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی هاتوچۆی هەولێر لە رونكردنەوەیەكدا رایگەیاندوە "بڵاوبونەوەی وێنەی چەند فسفۆڕێك كە شكاون، لێكدانەوەی وای بۆ كراوە گوایە لەبەر گەرما بووە و ئەندازەی هاتوچۆی هەولێر بەلایەنی كەمتەرخەم نیشان دراوە".

ناوبراو روونیكردۆتەوە "بۆ هەموانی ڕون دەكەینەوە ئەو فسفۆڕانەی وێنەیان بڵاوكراوەتەوە پێش شوقەكانی نەورۆزە، ئەو فسفۆرانە لەلایەن ئەندازەی هاتوچۆ دانەنراون، بەڵكو لەلایەن ئەو كۆمپانیایە دانراوە كە خاوەنی شوقەكانە، بەبێ ئاگاداری ئەندازەی هاتوچۆ بوە و بەبێ هەماهەنگی بوە".

هەروەها وتویەتی "ئەو فسفۆڕانە لەبەر گەرما تێكنەشكاون، چونكە بەر لەهاتنی وەرزی گەرما تێكچون، بەڵكو لەبەر خراپی كوالێتییەكەیانە، كە "ئێمە لێی بەرپرس نین، ئەو فسفۆڕانەی لەلایەن ئەندازەی هاتوچۆ دادەنرێن بەرگەی پلەی گەرمی 70 پلەی گەرمی 20 پلەی سەرما دەگرن، ئەگەر شۆفێران بەدەستی ئەنقەست بەسەریان نەكەون، تاوەكو نزیك سێ ساڵ بەرگە دەگرن و ناشكێن".



PM:03:17:08/07/2023