بهڕێوهبهرایهتی گشتی كهشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم سهر به وهزارهتی گواستنهوه و گەیاندن پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و رایگهیاند" ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ پەیدابوونی هەندێك پەڵە هەور لە چەند ناوچەیەك".
بەپێی زانیارییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ پەیدابوونى هەندێک پەڵە هەور، پلەکانی گەرما یەک تا دوو پلەی سیلیزی نزمدەبنەوە و خێراى با (١٥ – ٢٠) کم دەبێت بە ئاراستەی باکوری خۆرئاوا، مەوداى بینین (٩ - ١٠)کم دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەینێ ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی ئەمرۆ و خێراى با (١٥ – ٢٠)کم دەبێت بە ئاراستەی باکوری خۆرئاوا و مەوداى بینین (٩ - ١٠)کمە.