بانکی ناوەندی خشتەی فرۆشی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ ڕاگەیاند

کەمێک پێش ئێستا بانكی ناوەندی عێراق خشتەی فرۆشی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە بڵاوکردەوە کە زیاتر لە (٢٢٣) ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەکانەوە. 

بەپێی خشتەی فرۆشی دۆلار كە لەلایەن بانكی ناوەندی عێراقە بڵاوكراوەتەوە، ئەمڕۆ بڕی ٢٢٣ ملیۆن و ٧١٧ هەزار و ١٨٦ دۆلار خراوەتە بازاڕەكانەوە كە ٩ ملیۆن و ٩٨٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی نەقد فرۆشراوە و ٢١٣ ملیۆن و ٧٣٧ هەزار و ١٨٦ دۆلاریش بەشێوەی حەواڵە فرۆشراوە. 

بەیانی ئەمڕۆش لە کاتی کردنەوەی بازاڕەکانی هەرێم نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار و ٢٥٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرا. 


PM:12:40:09/07/2023