د.سالار عوسمان، ئەندامی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان بە لێدوانێكی، بووەهۆی شكستپێهێنانی كۆبوونەوە باڵاكەی پارتی و یەكێتی، بەڵام دواتر روونكردنەوەی سەبارەت بە لێدوانەكەی داوە.
ئەمڕۆ لە كاتی بەڕێوەچوونی كۆبوونەوەی هەردوو مەكتەبی سیاسی پارتی و یەكێتی لە پیرمام، سالار عوسمان، ئەندامی كۆمیتەی سەركردایەتی پارتی بە (رووداو)ی راگەیاندبوو "یەكێتی حەجم و قەوارەی وەكو جاران نەماوە و دەبێت پێداچوونە بە حەجم و قەوارەی بكات."
ئەم لێدوانەش بووەهۆی شكستپێهێنانی كۆبوونەوەكە و تا گەیشتە ئەوەی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی لێدوانی توندی دا و بە تووڕەیشەوە شاندی پارتی جێهێشت.
دواتر سالار عوسمان روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە و رایگەیاندوە "لێدوانەكانم بۆچوونی كەسین و رای پارتی نین".