پێشبینی شەپۆلێكی سەرما و باران دەكرێت


پێشبینی‌دەكرێت لەم هەفتەیەدا شەپۆلێكی سەرما لەتوركیاوە دەست پێبكات و كاریگەری لەسەر هەرێمی كوردستانیش دەبێت.

سادق عەتییە، شارەزای كەشناسی عیراقی لەراگەیەندراوێكدا رایگەیاندووە "لەم هەفتەیەدا شەپۆلێكی سەرما كاریگەری‌ لەسەر چەند ناوچەیەكی‌ وڵاتی‌ شام و توركیا دروست دەكات، بەهۆیەوە ناجێگیری لە كەش و هەوادا روودەدات و بارانبارین بەشێك لە ناوچەكانی‌ ناوەڕاست و رۆژهەڵاتی توركیا و لوبنان و باكوری سوریا و باكوری ئێران دەگرێتەوە".

عەتییە روونیكردۆتەوە "پێشبینی‌ دەكرێت رۆژانی‌ دووشەممە و سێشەممە بارانێكی‌ كەم ناوچەكانی‌ شاری‌ دهۆك و باكووری‌ عێراق ببارێت".

ئەو پێشبینییە لە كاتێكدایە كە ئێستا مانگی تەموزە و عێراق و كوردستانیش بە گەرمترین كاتەكانی ساڵدا تێدەپەڕن.



PM:04:36:10/07/2023