دێمبلی وەڵامی ئۆفەرەکەی پاریس سانجێرمان دەداتەوە

سەرچاوە ڕۆژنامەوانییەکان ڕایانگەیاندووە، عوسمان دێمبلی یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە بڕیاریداوە لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەدا ڕوو لە پاریس سانجێرمان نەکات و لە یانەکە کەتەلۆنیەکە بمێنێتەوە.

  ئەم سەرچاوانە ئاماژەیان بەوە کردووە کە ئەو یاریزانە عوسمان دێمبلی ڕەتیدەکاتەوە ڕیزەکانی بەرشەلۆنە جێبهێڵێت و بەنیازی جێهێشتنی کامپ نو نییە لەم ماوەیەی ئێستادا، هەروەها یاریزانەکە بیر لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ بلاوگرانا دەکاتەوە.

 ئەوەش پشتڕاستی دەکاتەوە کە بریکارەکانی یاریزانەکە قسەیان لەگەڵ کردووە یانە کەتەلۆنییەکە سەبارەت بە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی،  دڵنیایە لە گەیشتن بە ڕێککەوتنێک سەبارەت بە مانەوەی یاریزانەکە لە دوای ساڵی ٢٠٢٤.

 


PM:06:54:10/07/2023