نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان گۆڕانکاری بەسەردا هات

ئەمڕۆ نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە دوای کردنەوە بازاڕەکانی جیهان چەند سەنتێک ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد. 

لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت گەیشتە ٧٨ دۆلار، بەڵام لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٧٧ دۆلار و ٦٩ سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرا. 

هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەکساسیش گەیشتە ٧٣ دۆلار و ٣٠ سەنت، لە کاتێکدا لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٧٢ دۆلار و ٩٩ سەنت بوو. 

پێشتر هەریەک لە عێراق و روسیا و سعودییە و ئیمارات و جەزائیر و کوێت و عومان بڕیاریاندا کە بە ئامانجی سەقامگیری نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرهەمهێنانی رۆژانەی نەوت تا کۆتایی ئەمساڵ کەم بکەنەوە. 


AM:09:58:11/07/2023