بڕیاری دەستگیركردن و بانگهێشتكردن بۆ ٣٩ بەرپرس دەركرا


دەستەی دەسپاكی عێراق رایدەگەیەنێت، لە ماوەی مانگی رابردوودا  بڕیاری دەستگیركردن و بانگهشێتكردن بۆ لێكۆڵێنەوە لەبەرامبەر ٣٩ بەرپرسی باڵا دەركراوە.

دەستەی دەستاكی عێراق لەڕاگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە، لە ماوەی مانگی رابردوودا ئەمساڵدا پێنج بڕیاری دەستگیركردن و ٣٤ بڕیاری بانگھێشتكردن بەمەبەستی لێكۆڵینەوە و بەتۆمەتی گەندەڵی بۆ ٣٩ بەرپرسی باڵا دەركراوە.

راگەیەنراوەكە ئاماژەی بەوەكردووە، بڕیاری دەستگیركردن و بانگهێشتكردنەكان بۆ پەرلەمانتارێكی ئێستای پەرلەمان و پەرلەمانتارێكی خولی پێشوو و وەزیرێكی پێشوو و وەزیرێكی پێشووتر و دوو بریكاری وەزیری پێشوو بووە.

هەروەها روونیكردۆتەوە "بڕیارەكانی دیكە بۆ دوو پارێزگاری ئێستا و دوو پارێزگاری پێشووتر و ١٣ بەڕێوەبەری گشتیی ئێستا و ھەشت بەڕێوەبەری گشتی پێشوو و شەش بەڕێوەبەری گشتیی پێشووتر و دوو ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگاكان دەركراون".



PM:07:06:11/07/2023