500 کۆچبەر لە دەریا سپی ناوەراست خنکان

‌فۆتۆ:بی بی سی
رێکخراوی جیهانی کۆچبەران رایگەیاند کە ٥٠٠ کۆچبەری نایاسایی بەر کەشتیەکی تر کەوتووەو لەئەنجامدا خنکاون.

ئاژانسەکان بڵاویان کردەوە کە ئەم ٥٠٠ قوربانیە لەلایەن قاچاخچیەکانەوە بەدەستی ئەقەست خنکێراون. ئاژانسەکە بڵاویکردەوە کە قوربانییەکان هەموویان خەڵکی وڵاتانی باکوری ئەفەریقان. 

ئەم هەواڵە دوای رۆژێک لەمردنی ٢٠٠ کۆچبەری تر دێت کە لەکۆی ٢٥٠ کۆچبەر لە کەنارەکانی لیبیا تەنها ٥٠ یان رزگاری بوو.
ئەو رووداوە تازەیە کە ئەمرۆ راگەیەنرا ئەوانەی لە کەشتیە رزگاریان بووە باس لەوە دەکەن کە قاچاخچییەکان ویستوویانە بیانگوازنەوە بۆ کەشتیەکی بچووک ترو بووە بەشەڕیان، وەک کاسرین بیرسیاوم بە ئاژانسی رۆیتەری راگەیاندبوو.

حکومەتی ئیتالی مانگی رابردوو رایگەیاند کە لەسەرەتای ئەمساڵەوە ئەو کۆچبەرانەی گەیشتوونەتە کەناری ئیتالیا زیاتر لە ١٠٠ هەزار کەس تێپەڕیوە.



PM:08:45:15/09/2014