حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران له‌باره‌ی ڕووداوەکەی ئێوارەی ئەمڕۆی نزیک کەمپی بەحرەکەی سەر بە پارێزگای هەولێر ڕاگەیەندراوێکی فەرمی بڵاوکردەوە و دەڵێت" ناوبراو له لایه‌ن بەکرێگیراوانی ئێران تیرۆرکراوه".
حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوەکردووە" سیامه‌ند شابۆیی له لایه‌ن بەکرێگیراوانی ئێران تیرۆرکراوه و ته‌رمه‌كه‌شی له دەوروبەری بەحرکە دۆزراوه‌ته‌وه، دەبێت رێگه نه‌درێت ئێران عێراق بكاته مەیدانی تەراتێنی تیمەكانی و بێهه‌ڵوێست نه‌بن".
لە بەشێکی دیکەی بڵاوکراوەکەدا حزبی دیموكرات داوا له لە وڵاتان و کۆڕ و کۆمەڵە سیاسی و ڕێکخراوەکان ده‌كات، ئه‌م تاوانه سه‌ركۆنه بكه‌ن.