"لە چەند رۆژی داهاتوودا کۆبوونەوەی سێیەمی هەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی ئەنجامدەدرێت"

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی پارتی رایدەگەیەنێت" لە چەند رۆژی داهاتوو کۆبوونەوەی سێیەمی هەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی ده‌كرێت". 

ئامینە زکری ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە لێدوانێکدا بە کوردستان ٢٤ی راگەیاند" یەکێتی داوای گرێنتی لە پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە، سەبارەت بە پارتی دەرگای کراوەیە بۆ رێککەوتنی نوێ لەگەڵ یەکێتی، یاخود بۆ پێداچوونەوە بە ڕێککەوتنی پێشووی نێوانیان". 

دەشڵێت" لە چەند رۆژی داهاتوودا کۆبوونەوەی سێیەمی هەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی ئەنجامدەدرێت و پارتی ئامادەیە بۆ رێککەوتن لەگەڵ یەکێتی".

رۆژی یەكشەممەی ڕابردوو شاندێكی باڵای یەكێتی بە سەرۆكایەتی بافڵ تاڵەبانی سەردانی پیرمامیان كرد، بەڵام بەهۆی لێدوانی ئەندامێکی سەركردایەتی پارتی، كۆبوونەوەكە شكستی هێنا و بافڵ تاڵەبانی بە تووڕەییەوە كۆبوونەوەكەی جێهێشت.


PM:08:50:12/07/2023