بانکی ناوەندی عێراق خشتەی فرۆشی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ ڕاگەیاند

بانكی ناوەندی عێراق خشتەی فرۆشی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ بڵاوکردەوە کە زیاتر لە (٢١٥) ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەکانەوە. 

بەپێی خشتەی فرۆشی دۆلار كە لەلایەن بانكی ناوەندی عێراقە بڵاوكراوەتەوە، ئەمڕۆ بڕی ٢١٥ ملیۆن و ٤١٥ هەزار و ٧١٤ دۆلار خراوەتە بازاڕەكانەوە كە ٢٧ ملیۆن و ٧٥٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی نەقد فرۆشراوە و ١٨٧ ملیۆن و ٦٦٥ هەزار و ٧١٤ دۆلاریش بەشێوەی حەواڵە فرۆشراوە. 

بەیانی ئەمڕۆش لە کاتی کردنەوەی بازاڕەکانی هەرێم نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزار و ١٠٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرا. 


PM:02:41:13/07/2023