بڕیارە چەند ڕۆژێکی ئەم مانگە پشووی فەرمی بێت لە سەرجەم دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێم.
بەپێی یاساى پشووه ره‌سمیه‌كانى حکومەتی هه‌رێمی کوردستان (ماوە بۆ درێژکراوە) كه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانى كوردستانه‌وه ده‌رچووه، ڕۆژی ١٨ی تەموزی ٢٠٢٣ پشووی فەرمییە کە ڕۆژی سەرى ساڵى کۆچى-یە.
هەر بەپێی خشتەی پشووەکان، ڕۆژی ٢٧ی تەموز لە سەرجەم داموودەزگاکانی هەرێم پشووی فەرمییە کە ڕۆژی عاشورایە.
ڕۆژی ٣١ی مانگیش بەهۆی یادی ئەنفالی بارزانییەکان لە هەرێمی کوردستان پشووی فەرمییە.