پەروەردەی هەرێم رۆژێکی دیکەی لە هەفتەدا وەک پشووی فەرمی بۆ قوتابیان دیاریکرد

وەزیری پەروەردەی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" رۆژانی شەممە لە ساڵی نوێی خوێندندا لە قوتابخانە حکومییەکان دەبێتە پشووی رەسمی". 

ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان (ماوە بۆدرێژکراوە)، دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند" بۆ ئەمساڵ رۆژانی شەممە لە قوتابخانە حکومییەکان پشووی فەرمی دەبێت و دەوام لە رۆژی یەکشەممە تا پێنجشەممە دەبێت، بەڵام ئەگەر پێویستى کرد رۆژانى شەممە بۆ چالاکى و فیستیڤاڵ بەکار دەهێنرێن". 

وتیشی" ساڵی نوێی خوێندن رۆژی چوارشەممە ١٤ی ئەیلولی ٢٠٢٣ بۆ قوتابخانە حکومی و ناحکومییەکان دەستپێدەکاتەوە، جگە لە قوتابخانە نێودەوڵەتییەکان، چونکە پڕۆگرامێکی خوێندنی تایبەتی خۆیان دەبێت".

ئاماژەی بەوەشکرد، رۆژانی ١٣ و ١٤ی مانگی ئەیلول دەستناکرێت بە وانەگوتنەوە، بەڵکوو رۆژی ١٧ی ئەیلول لەلایەن مامۆستایانەوە دەستدەکرێت بە وانەگوتنەوە.  


PM:03:24:16/07/2023