بڕیارە سبەینێ سێشەممە ١٨ی تەموزی ٢٠٢٣ کە هاوکاتە لەگەڵ ١ی موحەڕەم پشووی فەرمی بێت لە سەرجەم دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێم.
بەپێی یاساى پشووه رهسمیهكانى حکومەتی ههرێمی کوردستان، سبەینێ سێشەممە کە هاوکاتە لەگەڵ ١ی موحەڕەمی ١٤٤٥ی کۆچی و سەری ساڵی کۆچییە لە سەرجەم فەرمانگەکانی حکومەتی هەرێم پشووی فەرمی دەبێت.
هەروەها ڕۆژی ٢٧ی ئەم مانگەش بەبۆنەی ١٠ی موحەڕەم و یادی عاشوراوە لە هەرێمی کوردستان دەکرێت بە پشووی رەسمی.
خشتەی پشووەکان لە رێگهى حکومەتەوە دانراوە و لە پەرلەمانی کوردستان پەسەند کراوە، هاوکات ئەو پشووانەشی لە رۆژمێری حكومەتدا دیاری كراوە سەرجەم دامودەزگاكان دەگرێتەوە، بەڵام ئەوانەشی تەنها بۆنەن پشوو نین، ساڵانەش ڕۆژژمێرەكە لە لایەن حکومەتی هەرێمەوە نوێ دەکرێتەوە.