نوێنەری نوێی حكومەتی هەرێم لە ئەمەریكا دیاریكرا


بەیان سامی عەبدولڕەحمان، نوێنەری حكومەتی هەرێم لە ئەمەریكا گۆڕدرا و تریفە عەزیز، لە شوێنی دانرا، بەیان سامی وەك راوێژكاری باڵای مەسرور بارزانی دەستبەكاربوو.

ماڵپەڕی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، بە بڕیاری مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێم (ماوە درێژكراوە) تریفە عەزیز، وەك نوێنەری حكومەتی هەرێم لە ئەمەریكا لە شوێنی بەیان سامی عەبدولڕەحمان دەستبەكار بووە.

هەروەها نوێنەری پێشووی حكومەتی هەرێمی كوردستان (بەیان سامی عەبدولرەحمان)، دوای هەشت ساڵ كاركردن دەگەڕێتەوە هەرێمی كوردستان و وەك راوێژكاری باڵای سەرۆكی حكومەت بۆ كاروباری دەرەوە و گۆڕانی كەشوهەوا لە نووسینگەی سەرۆكی حكومەت لە هەولێر دەستبەكار دەبێت.



PM:03:04:17/07/2023