سەبارەت بە پشووی سبەینێ روونكردنەوە دەدرێت


حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، ئێوارەی ئەمڕۆ دەردەكەوێت سبەینێ دەكرێتە پشوو یان نا؟.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێم بڵاویكردەوە، بەپێی ڕۆژژمێری فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەم هەفتەیەدا بەهۆی سەری ساڵی كۆچییەوە، ڕۆژێك دەبێتە پشووی فەرمی.

هەروەها وتویەتی "بۆ ئەم مەبەستە ئێوارەی ئەمڕۆ دوای خۆرئاوابوون، وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی ڕۆژی یەكی موحەڕەمی سەری ساڵی كۆچی دەستنیشان دەكات و حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕۆژی پشووی فەرمی لە هەرێمی كوردستان ڕادەگەیەنێت".

بەشێكی زۆری میدیاكان بڵاویانكردەوە بەپێی رۆژژمێری فەرمی، سبەینێ پشووی فەرمییە.



PM:03:20:17/07/2023