دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دوو شەممە له كه‌لار، هێزێکی ئاسایش کە لە سلێمانییەوە نێردراون هه‌ڵده‌كوتێته سه‌ر ژماره‌یه‌ك چه‌كدار له باخێكی شاره‌كه‌و روبه‌ڕوبونه‌وه روده‌دات و کەسێک لە گرووپەکە دەکوژرێت و دوانی تریش لەگەڵ ئاسایشێک بریندار دەبن.
بەپێی زانیارییەکانی سپی له باخێك له نێوان كه‌لار- رزگاری هێزه‌كانی ئاسایش دەیانەوێت ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داواكراو، لەو باخەدا دەستگیربکەن، شەڕ روودەدات و یەکێک دەکوژرێت و چەند چەکدارێک و ئاسایش بریندار دەبن.
زانیارییە سەرەتاییەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە ئەم هێزە هەر خۆیان سەر بە یەکێتین و بەرپرسانی ئەو حیزبە لە بۆنەکانی پێشوودا پێشوازیان لێکردوون.