سبەی چوارشەممە پشووی فەرمییە

ئەمیندارێتیی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە سبەی چوارشەممە ١٩ی تەمووزی ٢٠٢٣، یەکەم ڕۆژی سەری ساڵی کۆچییە و بەو بۆنەیەوە لەسەرجەم دامودەزگاکانی دەوڵەت، پشووی فەرمی دەبێت.

دوێنێ دووشەممە ١٧ی تەموزی ٢٠٢٣، دیوانی وەقفی سوننە لە عێراق ڕایگەیاند "کە ئەمڕۆ سێشەممە، تەواوکەری مانگی زولحجەیە و ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی تەمووزی ٢٠٢٣، یەکی مانگی موحەڕەمە".

سەری ساڵی کۆچی ھاوکاتە لەگەڵ ڕۆژی کۆچکردنی پێغەمبەری ئیسلام، محەمەد (د.خ) لە مەککەوە بۆ مەدینە و بەپێی ساڵنامەی کۆچی سبەی چوارشەممە دەبێت بە یەکی موحەڕەمی ساڵی ١٤٤٥ی کۆچی.


PM:02:18:18/07/2023