سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمیر پوتین سه‌باره‌ت به‌و هێرشه‌ی كرایه سه‌ر پردی كرێمیا، له‌گه‌ڵ بەرپرسانی وڵاتەکەی كۆبوویه‌وه و جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه هێرشه‌كه له‌لایه‌ن ئۆكرانیاوه ئه‌نجامدراوه و هێرشێکی دیکەی تیرۆرستییە.
سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمیر پوتین رایگه‌یاند: "ئه‌مه هێرشێكی دیكه‌ی تیرۆریستیی حکومەتی كیێڤه و بەهۆی ئەوەی پردی كریمیا بۆ گواستنه‌وه‌ی سه‌ربازیی بهكارناهێندرێت، هێرشهکە بێ به‌زه‌ییانه‌یه كه تێیدا هاوڵاتیانی مەدەنی گیانیان له‌ده‌ستدا و ئەوەش هیچ مانایه‌كی نییە له‌ڕووی سه‌ربازییه‌وه”.
وتیشی "بەدڵنیاییەوە روسیا وه‌ڵامی هێرشه‌كه ده‌داته‌وه و وه‌زاره‌تی به‌رگریی پێشنیاز و پلانە گونجاوه‌كان ئاماده ده‌كات”.
لیژنه‌ی نیشتمانیی ڕوسیا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر ئاشكرایكردبوو، دوو ئامێری ده‌ریایی بێفڕۆكه‌وانی ئۆكرانی شه‌و ڕابردوو هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر پردی كریمیا و به‌هۆی هێرشه‌كه‌وه پرده‌كه داخرا.