کەشوهەوا و پلەکانی گەرما گۆڕانکارییان بەسەردا دێت

شارەزایەکی کەشناسی ڕایدەگەیەنێت" لە ماوەی ھەفتەی داھاتوو ئەگەری دروستبوونی دۆخێکی ناجێگیر لەبەرگەھەوای ناوچەکەدا دەبێت بەھۆی بوونی ھەوایەکی سارد لە چینەکانی سەرەوەدا". 

ئاراس جەبار شارەزای بواری کەشناسی، لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" لە سبەی پێنجشەممەوە تا رۆژی یەکشەممە ٢٣-٧-٢٠٢٣ پلەکانی گەرما لە ناوچەکانمان بەرێژەی ٢ پلە بەرزتر دەبنەوە لەو ماوەیەدا جێگیر دەبێت دواتر لە ٢٣ی مانگەوە تا کۆتای ئەم مانگە بەرێژەی ١ پلەی دیکەی دیکە بەرزبوونەوە ڕوودەدات گەرمایەکی جێگیر روو لە ناوچەکانمان دەکات".

ئاماژەی بەوەشکردووە، ھەر لە ماوەی ھەفتەی داھاتوودا لە نێوان ٢٣ بۆ ٢٥ی مانگ ئەگەری دروستبوونی دۆخێکی ناجێگیر لەبەرگەھەوای ناوچەکەدا دەبێت بەھۆی بوونی ھەوایەکی سارد لە چینەکانی سەرەوەدا لەو ماوەیەدا ناوبەناو ئاسمانی ناوچەکان دەگۆرێت بۆ پەڵە ھەور و ھەندێک کاتیش نیمچە ھەور، ئەگەریش ھەیە لە ناوچە شاخاویەکاندا ھەندێک کات باران ببارێت.

هەروەها بەرزترین پلەی گەرمی پێشبینیکراو بە درێژای ئەو ماوەیە تا کۆتای مانگ بەمشێوەیە دەبێت: 

ھەولێر ٤٤ بۆ ٤٥

سلێمانی ٤٢ بۆ ٤٣

دھۆک ٤٣ بۆ ٤٤

ھەڵەبجە ٤٣ بۆ ٤٤

کەرکوک ٤٥ بۆ ٤٦

گەرمیان ٤٧ بۆ ٤٨


PM:09:46:19/07/2023