بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماوە لە پارێزگایەکی دیکەی عێراق پشووی فەرمی ڕاگەیەندرا

بەهۆی بەرزبوونەوەی زیاتری پلەکانی گەرما، ئەمشەو چوارشەممە پارێزگاری دیوانیە سبەینێی وەک پشووی فەرمی لە پارێزگاکە ڕاگەیاند.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی پارێزگاری دیوانیە، سبەینێ پێنجشەممە ٢٠ی تەموزی ٢٠٢٣ بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماوە لە سەرجەم دامودەزگاکانی پارێزگاکە پشووی فەرمی دەبێت. 

هەر ئەمڕۆ ئەسعەد عیدانی پارێزگاری بەسڕە، دەوامی سبەینێ پێنجشەممەی کردە پشووی رەسمی. 

دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەی عێراق پێشبینی دەکات کە سبەینێ لە هەندێک پارێزگای عێراق پلەکانی گەرما بەرزبێتەوە بۆ (٥٠) پلەی سیلیزی.


PM:11:07:19/07/2023