نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق رایدەگەیەنێت" هێرشکردنە سەر باڵیۆزخانەی سوید لە بەغداد سەرکۆنە بکرێت".
یۆنامی لە تویتێکدا دەربارەی هێرشکردنە سەر باڵوێزخانەی سوید لە بەغدا ڕایگەیاند" هێرشکردنە سەر باڵیۆزخانەی سوید لە بەغدا کارێکە پێویستە سەرکۆنە بکرێت، لەکاتێکدا گردبوونەوەی ئاشتیانە مافێکی سەرەکییە، بەڵام دەبێت ئەولەویەت بدرێت بە سەلامەتی هەمووان و رێزگرتن لە رێککەوتننامەی ڤیەننا".
دەشڵێت" رووبەڕووبونەوەی گوتاری رق و کینە بە توندوتیژی، کەس لێی سوودمەند نابێت".
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لایەنگرانی ڕەوتی سەدر هەڵیانکوتایە سەر باڵیۆزخانەی سوید لە بەغدا و سووتانیان، ئەمەش وەک تووڕه‌بوونیان به‌رانبه‌ر به مۆڵه‌تپێدانی سوید به گردبوونه‌وه‌یه‌ك له به‌رده‌م باڵوێزخانه‌ی عێراق ستۆکهۆڵم، به مه‌به‌ستی سووتانی قورئان و ئاڵای عێراق.
ئەمڕۆش حکومەتی عێراق هۆشداری بە حکومەتی سوید و رایگەیاند" ئەگەر جارێکی دیکە سوید لە ژێر ناوی ئازادی رادەربڕین رێگە بەو کارە بدات، پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی لەگەڵ ئەو وڵاتە دەپچڕێنێت".
هەروەها لای خۆشیەوە وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوید ڕووداوی هێرشکردنە سەر باڵوێزخانەی وڵاتەکەی لە بەغداد سەرکۆنە کرد و ڕایگەیاند کە ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق به‌رپرسیارن له پاراستنی نوێنه‌ره دیپلۆماسییه‌كان و كارمه‌نده‌كانیان.
ڕۆژی ٢٨ی مانگی ڕابردوو لە یەکەم ڕۆژی جەژنی قورباندا سه‌لوان مۆمیكا کە په‌نابه‌رێكی عێراقییه له سوید، له‌بەردەم مزگەوتێکی ستۆكهۆڵم، قورئانی سووتاند و ئه‌و کارەش کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا.