سەرۆكایەتی هەرێم رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی دیاریكرد


سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان داوای لە كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن كردووە رۆژی 25ی شوباتی ساڵی داهاتوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بكرێت.

میدیای (زەمەن)ی نزیك لە بزووتنەوەی گۆڕان بڵاویكردۆتەوە "بەپێی ئەو زانیارییانە نا فەرمییانەی دەستیان كەوتوون، سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لەوەڵامی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق، رۆژی 2024/2/25 بۆ هەڵبژاردنی پەڕلەمانی كوردستان دیاری كردووە.

دوێنێ كۆمسیۆنی عێراق رایگەیاندبوو لە رۆژی 12ی شوباتی 2024 یان رۆژانی دواتر دەتوانن هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەبەرن.




PM:07:47:20/07/2023