لایه‌نگرانی سه‌در هەڕەشەی سوتاندنی باڵیۆزخانەی دانیمارک له‌ به‌غداد دەکەن

دوای ئه‌وه‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شەممە ٢٢ی تەموزی ٢٠٢٣ لە بەردەم باڵیۆزخانەی عێراق لە دانیمارک قورئان سووتێندرا، لایەنگرانی ڕەوتی سەدر لە بەغدای پایتەخت هەڕەشەی سوتاندنی باڵیۆزخانەی ئەو وڵاتە دەکەن. 

بەپێی هەواڵی میدیاکانی عێراق، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ناوچەی سەوزی بەغدای پایتەخت دژی سوتاندنی قورئان لە دانیمارک، لایەنگرانی سەدر خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییان ئەنجامدا و هەڕەشەی سوتاندنی باڵیۆزخانەی دانیمارک دەکەن، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە رێگریان لێکرا.

رۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو لایەنگرانی موقتەدا سەدر هەڵیانکوتایە سەر باڵیۆزخانەی سوید لە بەغدا و سوتاندیان، ئەمەش دوای ئەوەی پەنابەرێکی بە رەگەز عێراقی بەناوی سەلوان مۆمیکا لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید چەند جارێک قورئانی سوتاند. 

هەروەها باسم عەواد وتەبێژی حکومەتی عێراق، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند" محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، ڕێنمایی وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەی کردووە، بەرپرسی کاروباری عێراق لە باڵیۆزخانەی کۆماری عێراق لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید بکشێنێتەوە". 


AM:08:55:22/07/2023