کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی كه‌شناسی‌ و بوومەلەرزەی هەرێم سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی‌ گواستنه‌وه‌ و گەیاندن پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و  رایگه‌یاند" ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش بەجێگیری دەمێننەوە". 

بەپێی زانیارییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ و خێراى با (٥ – ١٥) کم دەبێت بە ئاراستەی باکوری خۆرئاوا، مەوداى بینین (٨ - ١٠)کم دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەینێ یەکشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی ئەمرۆ و خێراى با (٥ – ١٥)کم دەبێت بە ئاراستەی باکوری خۆرئاوا و مەوداى بینین (٨ - ١٠)کمە. 


AM:10:50:22/07/2023