لێدوانی نوێی وەزیری دارایی سەبارەت بە دابەشكردنی مووچە


ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، لەمەودوا دەبێ پرسیاری دابەشكردنی مووچە ئاراستەی وەزارەتی دارایی عێراق بكرێت نەك هەرێمی كوردستان.

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی‌و ئابوری حكومەتی هەرێم لە دەڤەری گەرمیان رایگەیاند "بەلای حكومەتی هەرێمەوە هیچ بیانوویەك نەماوە بۆ ئەوەی عێراق لە ئێمەی بگرێت، ئەو شتانەی حكومەتی عێراق لەئێمەی داوا دەكات لای خۆیان هیچ جێبەجێ نەكراوە، بەڵام حكومەتی هەرێم زۆر بە شەفافی ئامادەیە بۆ جێبەجێكردنی".

هەروەها ئاماژەی بەوەكردووە "لە  2013وە حكومەتی بەغداد ئابڵوقەی لەسەر هەرێم داناوە، ئومێدەوارین ئەم ئابڵوقەیە لەم دواییەدا تەواو ببێت،  داهاتی ناوخۆ بەشی موچە ناكات، چەند مانگێكە نەوت ناڕوات، بەپێی یاسای بودجەش دەبێت رێژەی 50%ی داهاتی ناوخۆ تەسلیم بكەین، هەرچەند لەمدواییەدا ئەوان داوای 100% دەكەن، كە داهاتەكەی جارانی هەرێم نەما، ناتوانین موچە دابین بكەین، بۆیە لەمەودوا بۆ مووچە پرسیار لە وەزارەتی دارایی عێراق بكەن".





AM:10:55:23/07/2023