فەرمانی دەستگیركردن بۆ سەرۆكی حیزبێك دەرچوو


فەرمانی دەستگیركردن بۆ عیرفان عەبدولعەزیز، رابەری گشتی بزوتنەوەی ئیسلامی دەرچوو.

بەپێی نووسراوێك، فەرمانی دەستگیركردن بۆ عیرفان عەلی عەبدولعەزیز، رابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی دەرچووە و دادوەر فەرمانەكەی گشتاندووە بۆ دەستگیركردنی.

تائێستا روون نەبۆتەوە ئەو فەرمانی دەستگیركردنە لەسەر چ تۆمەتێكە، بەڵام ساڵی رابردوو دوای كۆنگرەی ئەو حیزبە و دەرچوونەوەی عیرفان عەلی بۆ رابەریی، كامیل حاجی عەلی، ئەندامی پێشووی مەكتەبی سیاسی ئەو حیزبە و تاكە ركابەری پۆستی رابەر، دوای ئەوەی لە كۆنگرە دەرنەچوو، سكاڵای تۆماركرد بەوەی كاندیدكردنەوە و دەرچوونەوەی عیرفان عەلی عەبدولعەزیز "نایاساییە".



PM:04:00:24/07/2023