بانكی ناوەندی دابەزینی نرخی دۆلار رادەگەیەنێت


بانكی ناوەندی عێراق رایدەگەیەنێت، بەمزوانە دۆلار دەگەڕێتەوە سەر نرخی فەرمی خۆی ١٠٠ دۆلار دەبێتە ١٣٠ هەزار دینار.

بانكی ناوەندی عێراقی لە راگەیاندراوێكدا رایگەیاندووە "لە ئێستادا دراوی بیانی بەردەستە، ئەوەی كێشەی دروستكردوە خواستی زۆرە لەسەر دراوەكان، مامەڵەكردنی خراپیش بە دۆلارەوە بەهاكەی بەمشێوەیە بەرزكردووەتەوە."

راگەیەنراوەكە ئاماژەی بەوەكردووە "ئێمە دۆلارمان بە نرخی فەرمی خستووەتە بازاڕەوە بەڵام بەشێك لە بازرگانەكان لە دەرەوە مامەڵەیان پێكردووە و كێشەی دروستكردووە، ئەمەش وایكردووە بەهای دۆلار بەو شێوەیەی ئێستا بەرزببێتەوە، بەڵام بەمزوانە دەگەڕێتەوە نرخی فەرمی كە ١٣٠ هەزار دینارە".

لە چەند رۆژی رابردوودا بەهۆی  سزادانی ١٤ بانكی عێراقی لەلایەن وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكاوە بەهای دینار بەرامبەر دۆلار بە چەند هەنگاوێك نزیكەی  ١٠ هەزار دابەزی و ئەمڕۆ  بەهای ١٠٠ دۆلار  ١٥٤ هەزار دیناری تێپەڕاند.



PM:05:29:24/07/2023