زانکۆی سلێمانی پلەی یەکەمی زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی بەدەستهێنا

ریزبەندی زانکۆکانی هەرێم راگەیەندرا و زانکۆی سلێمانی-یش پلەی یەکەمی زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان بەدەستهێنا.

بەپێی نوێترین راپۆرتی پێگەی ویبۆمەتریكس، تایبەت بە ریزبەندی رانكینی زانكۆكان (Transparent Ranking) لەبارەی روونی سكۆلەر و سایتەشنەكانی، زانكۆی سلێمانی لەسەر ئاستی هەرێم لە پلەی یەكەمدایە و لە دوای ئەویش هەریەکە لە زانکۆکانی سەڵاحەدین و دهۆک دێن.

زانکۆی سلێمانی، یەکێکە لەو زانکۆیانەی  کە لە رێگەی بڵاوکردنەوەی توێژینەوەی توێژەرەکانی لە گۆگڵ سکۆلەر کە بەهۆیەوە زۆرترین سایتەیشن بۆ توێژینەوەکانی کراوە و توانیویەتی ٦٠ هەزار و ٨٦٠ سایتەیشن بەدەستبهێنێت لە ریزبەندییەکەدا، ئەمەش وای کردووە زانکۆی سلێمانی (زانکۆی دایک) لەسەر ئاستی زانکۆ حکومییەکانی هەرێم پلەی یەکەم بەدەستبهێنێت و لەسەر ئاستی زانکۆ حکومییەکانی عێراق پلەی چوارەم بەدەستبهێنێت.


AM:09:49:25/07/2023