بانکى ناوەندى عێراق خشتەی فرۆشی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ بڵاوکردەوە

بانكی ناوەندی عێراق خشتەی فرۆشی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ دووشەممە ڕاگەیاند کە زیاتر لە ٢٢٠ ملیۆن دۆلارى خستە بازاڕەوە.

بەپێی خشتەی فرۆشی دۆلار كە لەلایەن بانكی ناوەندی عێراقە بڵاوكراوەتەوە، ئەمڕۆ بڕی ٢٢٠ ملیۆن و ٣٩٥ هەزار و ٤٨٨ دۆلار خراوەتە بازاڕەكانەوە كە ٣٣ ملیۆن و ٩٤٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی نەقد فرۆشراوە و ١٨٦ ملیۆن و ٤٥٥ هەزار و ٤٨٨ دۆلاریش بەشێوەی حەواڵە فرۆشراوە. 

بەیانی ئەمڕۆش لە كاتی كردنەوەی بازاڕەكانی هەرێم نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٣ هەزار و ٤٠٠ دینار مامەڵەی پێوەدەكرا.


PM:01:02:25/07/2023