بانكی ناوەندی عێراق لەبارەی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار روونكردنەوە دەدات

پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق لەبارەی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار روونكردنەوە دەدات و دەڵێت" بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار کاتییە و هیچ سزایەکی نوێ نییە". 

عەلی عەلاق پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە لە ڕوونکردنەوەیەکدا رایگەیاند" تەنها نرخی دراوی دۆلار لە بازاڕەکاندا بەرزە ئەویش کاتییە و بەهۆی قەدەغەبوونی مامەڵەی سەکۆی ئەلکترۆنییە لە چەند بازرگانێک". 

دەشڵێت" بانکی ناوەندی بەردەوامە لە دابینکردنی دۆلار بە نرخی فەرمی و بۆ هەموو ئەوانەی دۆلار بەرێگای یاسایی دەكڕن و پێویستیان پێیەتی". 

ئەوەشی خستەڕوو، هیچ ئاماژەیەك نییە بۆ ئەوەی ئەمریكا بانكی دیكەی عێراقی سزا بدات.

ماوەی زیاتر لە هەفتەیەکە نرخی دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى عیراق و هەرێمى کوردستان بەرامبەر دینارى عێراق بەشێوەیەکى بەرچاو بەرزبووەتەوە، بەجۆرێک لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار لەسەروو ١٥٤ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت کە ئەوەش نیگەرانى هاوڵاتییانى بەدواى خۆیدا هێناوە.


PM:07:16:26/07/2023