پەروەردەی هەرێم گۆڕانکاری لە بەشێک لە پرۆگرامەکانی خوێندندا دەکات

وەزیری پەروەردەی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" وەزارەت گۆڕانکاری لە بەشێک لە پرۆگرامەکانی خوێندندا کردووە و تا دەستپێکردنی وەرزی نوێی خوێندن پەرتووکە نوێیەکان ئامادە دەبن". 

ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان (ماوە بۆدرێژکراوە)، ئەمڕۆ پێنج شەممە لە کۆنگرەیەکی رۆژانامەوانیدا رایگەیاند" وەزارەتی پەروەردە بۆ ساڵی نوێی خوێندن (٢٠) ملیۆن کتێبی ئامادەکردووە بۆ چاپکردن و دابەشکردنی بەسەر مامۆستایان و خوێندکاراندا".

وتیشی" پەرتووکی چەند وانەیەک گۆڕاون وەک ئەلف و بێی کوردی پۆلی یەکی بنەڕەتی و کۆمەڵایەتی پۆلەکانی چوارەم و پێنجەم و شەشەم و پەرتوکی جینۆساید و زانستی پۆلی دووەم و زانستی پۆلیس سێیەمیش لە ساڵی داهاتوودا دەگۆڕدرێت، هەروەها وانەی دەروونزانی لەمساڵدا بەشێوەزای تێست تاقیدەکرێتەوە". 


PM:01:41:27/07/2023