بەغداد.. هاوڵاتییەک تەقە لە ژن و کچەکەی دەکات و دواتر کۆتایی بە ژیانی خۆی دەهێنێت

ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٧ی تەموزی ٢٠٢٣، بەهۆی کێشەیەکی خێزانی لە بەغدای پایتەختی عێراق پیاوێک تەقەی لە هاوسەر و کچەکەی کرد و دواتر خۆی کوشتووە. 

لەمبارەیەوە سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی عێراق بە ئاژانسی (شەفەق نیوزی) ڕاگەیاندووە" زانیاریان لەسەر ڕووداوەکە لە ناوچەی ئەلدەوام لە قەزای ئەلنەهراوان لە ڕۆژهەڵاتی بەغدای پایتەخت هەبووە، بۆیە هێزێک چوونەتە شوێنی ڕووداوەکە". 

وتیشی" دوای لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان دەرکەوتووە کە کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لە نێوان پیاوێک و هاوسەرەکەیدا هەبووە کە پیاوەکە تەقەی لە ژنەکەی و کچەکەی کردووە و لە ئەنجامدا بەسەختی برینداربوون، دواتر پیاوەکە تەقەی لە خۆی کردووە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە، دەستبەجێ لە شوێنی ڕووداوەکە گیانی لەدەستداوە". 


PM:03:10:27/07/2023