كۆمپانیا بیانیەكان داوای پەلەكردن لە دەستپێكردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم دەكەن

كۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا داوای دەستپێكردنەوەی دووبارە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی توركیاوە دەكەن. 

كۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی كوردستان پێكهاتووە لە كۆمپانیاكانی(DNO ، گەنەڵ ئینەرجی، Gulf Keystone، (HKN Energy)ی ئینتەرجی، Shamaran Petroleum) لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویانكردەوە" پلانەكانی خەرجیەكانیان لە هەرێمی كوردستان بە ڕێژەی نزیكەی ٤٠٠ ملیۆن دۆلار لە ساڵی ٢٠٢٣ كەمیكردوە، پلانەكانی خەرجی ساڵی ٢٠٢٤یش لە ژێر پێداچونەوەدایە". 

ئاماژەی بەوەشكرد، بەبێ ئەوەی دڵنیابن لەوەی كەی هەناردەكردنی نەوت دەستپێدەكاتەوە، ئەندامانی كۆمەڵەكە ناچاربوون هەنگاو بنێن بۆ كەمكردنەوەی تێچونەكانیان، ئەمەش بە دەركردنی سەدان فەرمانبەر لە كارەكانیان بەدەستهاتوە.

لە ڕۆژی ٢٥ی ئاداری ئەمساڵەوە هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی توركیاوە ڕاگیراوە، ئەمەش دوای ئەوەی وەزارەتی نەوتی عێراق لە دادگای ناوبژیوانی بازرگانی نێودەوڵەتی لە پاریس سكاڵایەكی یاسایی تۆمار کردبوو. 


PM:04:46:27/07/2023