سەرۆکی فەرمانگەی میدیا: هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی موچە دەکرێت

سەرۆکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری رایگەیاند،" ئەگەر لە هەفتەی داهاتوو پارەی بەغدا رەوانەی هەرێم بکرێت یەکسەر موچەی فەرمانبەران دابەش دەکەن".

ئەمڕۆ هەینی ٢٨ی تەموزی ٢٠٢٣، جوتیار عادل سەرۆکی فەرمانگەی میدیا هەرێم راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، "لە هەفتەی داهاتوو ئەگەر هاتوو پارەی بەغدا رەوانەی هەرێمی کوردستان بکرێت راستەوخۆ دەست بە دابەشکردنی موچە دەکرێت."

لە رۆژی رابردووش سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی رایگەیاند، "لە رۆژی یەکشەممە بڕی ٩١٢ ملیار دینارە رەوانەی هەرێمی کوردستان دەکرێت و لە ماوەی ١٠ رۆژدا موچەی هەموو موچەخۆران دابەشدەکرێت".

تەنها کەمتر لە هەفتەیەک بۆ گەیشتن بە مانگی ئاب ماوە و هێشتا فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگی حوزەیرانیان وەرنەگرتووە.


AM:11:38:28/07/2023