کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوا و پلەکانی گەرمای بڵاوکردەوە

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی كه‌شناسی‌ و بوومەلەرزەی هەرێم سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی‌ گواستنه‌وه‌ و گەیاندن پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و  رایگه‌یاند" ئەمڕۆ ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونى تۆزێکى سوک". 

بەپێی زانیارییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک، پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ و خێراى با (٥ – ١٥) کم دەبێت بە ئاراستەی باکوری خۆرئاوا، مەوداى بینین (٧ - ٩)کم دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەینێ یەکشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی ئەمرۆ و خێراى با (١٠ – ٢٠)کم دەبێت بە ئاراستەی باکوری خۆرئاوا و مەوداى بینین (٨ - ١٠)کمە. 

هەروەها بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بەمشێوەیە دەبێت: 

هەولێر : ٤٣
 
سلێمانی : ٤١

دهۆک : ٤٣

کەرکوک : ٤٥

هەڵەبجە : ٤٤

زاخۆ : ٤٣

سۆران : ٤١

گەرمیان : ٤٧


AM:10:01:29/07/2023