لە قەزای سۆران هاوڵاتییەک دوو هاوسەری خۆی کوشت

کەمێک پێش ئێستا لە یەکێک لە گەڕەکەکانی سنووری ئیدارەی قەزای سۆران پیاوێك کە خاوەنی دوو ژنە، بەهۆی کێشەیەکی خێزانی کۆتایی بە ژیانی هەردووکیان هێنا. 

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی میدیا)، بەیانی ئەمڕۆ شەممە ٢٩ی تەموزی ٢٠٢٣ لە گەڕەكی كانی قەزای سۆران هاوڵاتییەک كە خاوەنی دوو ژنە، بەهۆی دروستبوونی كێشە لە نێوانیاندا، کۆتایی بە ژیانی هەردووكیان هێنا. 

بەپێی زانیارییە سەرتاییەكان، قوربانییەکان خاوەن منداڵن و هەردووکیان بە چەكی جۆری تاپڕ كوژراون. 

تائێستا هێزە ئەمنییەکانی سنورەکە هیچ ڕاگەیەندراوێکی فەرمیان دەربارەی ڕووداوەکە بڵاونەکردووەتەوە.


AM:11:06:29/07/2023