لە مەیدانی ئاژەڵانی سلێمانی شەڕ لەنێوان دوو گەنج دروستبووە و بەو هۆیەوە یەكێكیان بە چەقۆ ئەوەی دیكەی كوشتووە.
نەقیب سەركەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە (سپی)ی راگەیاند، سەرلەبەیانی ئەمرۆ یەكشەممە لە مەیدانی ئاژەڵانی شاری سلێمانی لە نێوان دوو كەسدا دەمەقاڵێ و شەڕ دروستبووە.
ناوبراو روونیكردەوە، دواتر یەكێكیان بە چەقۆ ئەوەی دیكەیانی كوشتووە و پۆلیسیش چۆتە شوێنی رووداوەكە بۆ دەستگیركردنی تۆمەتبار.