ئەمڕۆ نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە دوای کردنەوەی بازاڕەکانی جیهان چەند سەنتێک گۆڕانکاری بەسەردا هات و ڕووی لە دابەزین کرد.
لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت گەیشتە ٨٤ دۆلار و ١٧ سەنت، بەڵام لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٨٤ دۆلار و ٤١ سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرا.
هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەکساسیش گەیشتە ٨٠ دۆلار و ٣٩ سەنت، لە کاتێکدا لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٨٠ دۆلار و ٥٨ سەنت بوو.
بەرزبوونەوە و دابەزینی نرخی نەوت پەیوەندی بە ڕێککەوتنی عێراق و روسیا و سعودییە و ئیمارات و جەزائیر و کوێت و عومانەوە هەیە کە بڕیاریاندا بە ئامانجی سەقامگیری نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرهەمهێنانی رۆژانەی نەوت تا کۆتایی ئەمساڵ کەم بکەنە.