دوای سێ ڕۆژ پشوو بانکی ناوەندی خشتەی فرۆشی دۆلاری ڕاگەیاند

دوای سێ ڕۆژ پشووی فەرمی، کەمێک پێش ئێستا بانكی ناوەندی عێراق خشتەی فرۆشی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ بڵاوکردەوە. 

بەپێی خشتەی فرۆشی دۆلار كە لەلایەن بانكی ناوەندی عێراقە بڵاوكراوەتەوە، ئەمڕۆ بڕی ٢١٠ ملیۆن و ٢٩٠ هەزار و ٣٥ دۆلار خراوەتە بازاڕەكانەوە كە ١٦ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی نەقد فرۆشراوە و ١٩٣ ملیۆن و ٥٩٠ هەزار و ٣٥ دۆلاریش بەشێوەی حەواڵە فرۆشراوە. 

بەیانی ئەمڕۆش لە کاتی کردنەوەی بازاڕەکانی هەرێم نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٩ هەزار و ٨٠٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرا. 


AM:11:16:31/07/2023