لەبارەی ناردنی پشکی هەرێم و مووچەی فەرمانبەران سودانی و شاسوار عەبدولواحید کۆبوونەوە

سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە بەغداد لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق لەبارەی پرسی هەڵبژاردن و ناردنی پشکی هەرێم و مووچەی فەرمانبەران کۆبووەوە. 

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبووەوە، لە کۆبونەوەکەدا شاسوار عەبدولواحید و سودانی باسیان لە هەلبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم کرد. 

هەروەها شاسوار عبدولواحید ڕایگەیاند" سەرۆک وەزیران پێی راگەیاندم مووچە دەگاتە فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان،
 سەرۆک وەزیران بە بەرپرسانی هەرێمی رایگەیاندوە، پێویستە تەواوی یاسای بودجە جێبەجێ بکرێت نەک تەنها چەند برگەیەکی". 

وتیشی" لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق باسی ئەوەمان کرد کە هەرچەندە بەرپرسانی هەرێم کەمتەرخەم بن، بەڵام نابێت فەرمانبەران زەرەرمەند بن". 

هەر لە دیدارەکەدا محەمەد شیاع سودانی ڕایگەیاندووە" دەبێت هەڵبژاردنی هەرێم ئەنجام بدرێت، چونکە ناکرێت هەرێم بێ پەرلەمان و خاوەن حکومەتی ماوەبەسەرچوو بێت و ئەو حکومەتەی ئێستا نادەستوورییە". 


AM:11:42:31/07/2023