سەبارەت بە كڕینی خانوو و ئوتومبیل بۆ بریكاری وەزیری پێشمەرگە


وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت "كڕینی خانوو و ئۆتۆمبێل بۆ بریكاری وەزارەتی پێشمەرگە یاساییە و بۆ وەزارەت كڕدراون، نەك كەسێكی دیاریكراو".

وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاندوە "چەند نووسراوێكی فەرمی وەزارەت لە چەند پەیجێكدا بڵاو كراونەتەوە، دەربارەی كڕینی خانوو و ئۆتۆمبێل بۆ بریكاری وەزارەتی پێشمەرگە، لەمبارەیەوە رایدەگەیەنین: ئەو دوو خانووەی لە نوسراوەكەدا باسكراون، موڵكی حكومەتن و بە ناوی كەسێكی تایبەتەوە نەكڕدراون، وەك تەواوی ئەو خانووانەی تر بەكاردەهێنرێن، كە وەزیر و ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە لە ئێستادا بەكاریان دەهێنن".

هەروەها ئاماژەیان بەوەكردوە "بریكاری وەزارەتی پێشمەرگە لە دەرەوەی یاسا و رێنماییەكان كار ناكات، تەواوی ئەو فەرمانە وەزاریانەی، كە واژۆی لەسەر كردوون فەرمی و یاسایین".

راگەیەنراوەكە روونیكردۆتەوە "لەمساڵدا ژمارەیەك ئۆتۆمبێل بۆ وەزارەتی پێشمەرگە كڕدراون لەناویاندا ئۆتۆمبێلێك دراوە بە بریكاری وەزارەتی پێشمەرگە".



PM:04:34:31/07/2023