کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی كه‌شناسی‌ و بوومەلەرزەی هەرێم سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی‌ گواستنه‌وه‌ و گەیاندن پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و  رایگه‌یاند" ئەمڕۆ و سبەی بەگشتی کەشوهەوا و پلەکانی گەرما بەجێگیری دەمێننەوە". 

بەپێی زانیارییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ و خێراى با (١٠ – ٢٠)کم دەبێت بە ئاراستەی باکوری خۆرئاوا، مەوداى بینین (٨ - ١٠)کم دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەینێ ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوی ئەمرۆ و خێراى با (١٥ – ٢٥)کم دەبێت بە ئاراستەی باوری خۆرئاوا و مەوداى بینین (٨ - ١٠)کمە. 


AM:09:57:01/08/2023